ئەو ئافره‌ته‌ی رەیانی سوتاند دەستگیرکرا 

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی سوتان، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (17) ساڵ بەناوی (رەیان مەحموود جەمیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سوتێنراوە. دوای وەرگرتنی گوفتاری تاوانلێکراو کە لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە وە دەرکەوت کە رێژەی سوتانەکەی لە (%80) لاشەی داگرتووە.

هۆگر عه‌زیز راشیده‌گه‌ێنێت: دوای بەدواداچوونێکی ورد توانرا تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا بەپێی ماددە (408) لە یاسای سزادان، لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەپێی هەمان ماددە بەندە.

ھەواڵی زیاتر