حكوومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیكه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌ 

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر کردنەوەی ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی دیکە دا لە پارێزگای هەڵەبجە.

بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە و واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی بەسەرەوەیە تیادا رەزامەندی دراوە، ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە لە هەڵەبجە بکرێنەوە:

1- بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی

2- بەڕێوەبەرایەت دروستكردنی دانەوێڵە

3-بەڕێوەبەرایەتی بازگانی دانەوێڵە

4-بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراك

5-بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی

6-بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان

سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازاین لەوبارەوە عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندووە: “بەڵێنمان دابوو لە هەوڵەكانمان بەردەوامبین بۆ هێنانە كایەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازین”.