رۆژنامەی ھەولێر

لە سنووری حاجی ئۆمەران 25 تەن دۆشاوی تەماتە گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران

بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیگە، زیاتر لە 25 تەن دۆشاوی تەماتەی قوتوبەند لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەڕاندرایەوە وڵاتی سەرچاوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند:
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 2022/4/26 یەك باری ئاوی تەماتەی ٨٣٠ گرامی بە بڕی 25 تەن و 80 کیلۆگرام بۆ وڵاتی سەرچاوە گەرێندرایەوە، بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینی تاقیگەیی له‌ هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراک، چونکە لەگەڵ رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نەدەگونجا و ڕێگە بە هاوردەکردنی بۆ ناو هەرێمی کوردستان نەدرا.

هەر کاڵایەک و خواردن و خواردنەوەیە لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئەگەر لە تاقیگە پشکنینی بۆ کرا و لەگەڵ ڕێنماییەکان نەگونجا، لە لایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران دەگەڕێندرێتەوە وڵاتی سەرچاوە و رێگە بە هاوردەکردنی‌ بۆ ناو هەرێمی کوردستان نادرێت.