پێشبینیەكانی 48 كاتژمێری داھاتووی كەشوھەوا ‌ بزانه‌ 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکان، لەکاتەکانی نیوەڕۆدا لە هەندێ کات و شوێن بارانی بە لێزمە دەبارێت، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری بارانبارین لاوازتر دەبێت، خێرایی با لەنێوان 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بە لێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە ناوچەکانی دیکە نمە باران دەبێت.

ھەواڵی زیاتر