بەڕێوەبەڕایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردۆتەوە كە كاتژمێر(6:45)خولەكی بەیانی ئەمڕۆ ڕێكەوتی(2022/4/26) لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لەكاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان و لەدەروازەی باشماخ بەناوی( م ـ ع ـ ح) لەدایكبووی (1970) دانیشتووی یەكێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دەستگیربكرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ روونیكردۆتەوە كەپاش پشكنین دەركەوتووە كەسەكە بڕی یەك كیلۆگرام مەوادی قەدەغەكراوی لەجۆری (تلیاك) لەژێر جل و بەرگەكەی حەشاردابوو .
كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راشیگەیاندووە كە تاوانبار بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی ڕەوانەی دادگا كراوە.