سیستەمێکی یەکگرتوو لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل کەوتەکار

دوێنێ، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بە سیستەمی تازەی یەکگرتو لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان.

بەپێی تابلۆ نوێیەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت و تەنیا کۆدێک دادەنرێت، کە کۆدی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان جیاواز دەبێت و بۆ پارێزگای هەولێر (22) دەبێت .
لەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە کە بەپیتی ئینگلیزی نوسراوە و، لە ئەمڕۆوە هەر ئوتومبێلێکی تایبەت (ژمارەکاتی) تۆمار بکرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت.

ھەواڵی زیاتر