بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووە؛ ئێستا ئاستی وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵیدا له ١.٥% گه‌یشتووەتە سه‌رووی ٨% كه ئه‌وه‌ش موژده‌یه‌كی خۆشه به‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان و بیانیش ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاستی پیشه‌سازی خۆراكی و كشتوكاڵیی به‌رز بكه‌ینه‌وه، بێگومان هه‌ر كات بووینه خاوه‌نی كارخانه‌ی تایبه‌تی خۆمان له بواری كشتوكاڵیدا، ئه‌و كات پڕۆسه‌ی ئاسایشی خۆراكمان ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵ و ده‌كرێت پشتی پێ ببه‌ستین.
پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی
وەزیری کشتوکاڵ، ڕایگەیاندووە؛ بابه‌تی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵی ساڵانه ده‌رده‌چوێنرێت كه پێشتر و له كابینه‌كانی پێشوو و به‌س له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ئه‌و ئه‌ركه‌مان ده‌گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام كێشه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دروست كردووین كه هه‌ر دوو لامان خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵین، بۆیه ئێمه ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵیمان برده ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دوای گفتوگۆیه‌كی ورد، بڕیار له‌سه‌ر ڕۆژنامه كشتوكاڵییه‌كه درا، له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا بڕیار له بابه‌ته‌كانی میوه و سه‌وزه و به‌روبوومی په‌له‌وه‌ری و ئه‌و ماددانه ده‌ده‌ین كه له پێویستیی ناوخۆ زیاترمان هه‌یه، به‌شێكیان به قه‌ده‌غه‌كردن و به‌شێكیشیان به زیادكرنی باج. ئێمه ساڵانه له به‌روبوومی سه‌وزه كه له پێویستی ناوخۆ زیاتر به‌رهه‌م دێت به‌رده‌وام قه‌ده‌غه‌مان كردووه، به هه‌مان شێوه بۆ بابه‌ته‌كانی دیكه، بۆیه كه ساڵانه ڕۆژنامه كشتوكاڵییه‌كان ده‌رده‌كه‌ین به‌رچاوڕوونی ده‌داته جوتیاران و خاوه‌ن كاره‌كان كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چ مانگێكدا به‌رهه‌مه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات و له چ مانگێكدا ڕێگه به هاورده‌كردنی ده‌دات، ئه‌مه‌ش پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌مه‌كانی جوتیاران و زیادكردنی به‌رهه‌می جوتیارانه تاكو له پێویستی بازاڕه‌كانی ناوخۆ زیاتر به‌رهه‌م بهێنێت. یه‌كێك له گرفته‌كان كه هه‌مان بووه ئه‌وه بووه ویستوومانه به‌رهه‌می كشتوكاڵیمان له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا پێویستیی بازاڕی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه، خۆشبه‌ختانه له ئێستادا له هه‌موو پارێزگاكاندا پڕۆژه‌ی وامان هه‌یه تا بتوانین له هه‌موو وه‌رزه‌كان به‌رهه‌می ناوخۆ بخه‌ینه بازاڕەوه .
کاریگەریی بڕیارە سیاسیەکانی عێراق
بێگەرد تاڵەبانی، باسی لە ملمکانێی سیاسی و بڕیاری سیاسیی و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ کردووە و دەڵێت؛ له چوارچێوه‌ی ئه‌و ململانێ سیاسیانه‌ی كه دروست ده‌بن له نێوان ئێمه و ئه‌وان، كشتوكاڵیش ده‌بێته یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و بڕیاره سیاسیانه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقیدا باش بووه و به‌رده‌وام سه‌ردانمان له نێوان هه‌بووه. وه‌كوو ئاماژه‌م پێدا ئه‌وان له ژێر فشارێكی زۆری خه‌ڵك و سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراقدان ئه‌گه‌رنا ئه‌و دانوستانانه‌ی له نێوان ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه زۆر ئەرێنین، به‌ڵام كاتێك ده‌كه‌وێته كرداریی كێشه و گرفت دروست ده‌بێت، له كۆتا دانیشتنمان وه‌فدی هه‌ر دوو لا به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و وه‌فدی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌ك ڕۆژنامه‌ی كشتوكاڵیمان هه‌بێت و، ئه‌و بڕیارانه‌ی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ده‌رده‌چێت به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئێمه بێت و ئه‌و ڕێگریانه‌ی له ناردنی به‌روبوومی ئێمه بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق هه‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لا ببرێت، چۆن ئێمه له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان ده‌رگایان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌مان شێوه ده‌بێت ئه‌وانیش وا بكه‌ن، به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بووه، به‌ڵام به‌شێكیان هێشتا ماون، له هه‌فته‌ی ڕابردوودا وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه كرد كه ئومێد ده‌كه‌م ببێته سیاسه‌تی هه‌ر دوو لامان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له ڕابردوودا هه‌بوون نه‌مێنن.
کەمکردنەوەی کاریگەریی و مەترسیەکانی وشکەساڵی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەبارەت بە پلان و بەرنامەی وەزارەتەکەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی و وشکەساڵی، دەڵێت؛ سیاسەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی ڕوونە، ئێمە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریمان تایبەت کردووە بە دیاردەی وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە، شار بە شار، ناوچە بە ناوچە، لادێ بە لادێ و هەڵسەنگاندنی تەواوەتیان بۆ ڕێژەی کەمبوونەوەی ئاو کردووە، دوای ئەوە ئێمە ڕاپۆرتی تایبەتی خۆمان دەدەینە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. دیاره ئەمە پێویستی بە پشتیوانیەکی گەورەی ماددی هەیە، بۆ ئەوەی وەزاره‌تی کشتوکاڵ ئەو پڕۆژانەی کە گرنگن، چ لە دروستکردنی پۆندەکان کە بڕیاریان لەسەر دراوە و نزیکەی ٢٥ پۆند لە هەرێمی کوردستان بۆ گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت، چ لە دانانی بەردی بناغەی ئەو بەنداوانەی کە گرنگ و ستراتیژین و کۆگای گەورەی ئاون لە هەرێمی کوردستان، چ لە تەواوکردنی ئەو بەنداوانەی کە بەشێک لە پارەیان بۆ تەرخان کراوە، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی تەواو بکرێن، هەروەها لە پڕۆژە ئاودێرییەکان و سیستمی پێشکەوتوو لە پاراستنی ئاو، کە ئەمانە هەمووی دەبنە پاکێجێک و وەزارتی کشتوکاڵ کاریان لەسەر دەکات، بەڵام ئەمانە هەمووی بە حکومەت ناکرێت و پێویستی بە تێگەیشتنی تەواوەتی جوتیارانیش هەیە، بۆ ئەوەی بە یەکەوە بتوانین دەست بە ئاوەوە بگرین، بە دڵنیاییەوە ئێمە راپۆرتی خۆمان دەبەینە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕی پێویست لە پشتیوانی دارایی، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی بۆمان دابین بکرێت.