هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مامۆستایەكی كورد بڕوانامەیەكی مەزنی لەلایەن كۆنسوڵخانەی ئەمریكاوە پێ دەدرێت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

د. وەلا غازی دزەیی، مامۆستا لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سەلاحەدینی هەولێر، بڕوانامەی خانمی سەركردەی لەلایەن كۆنسوڵخانەی ئەمریكاوە پێ درا.

لە لێدوانێكیدا (د. وەلا غازی دزەیی) بە “هەولێر”ـی گوت: لە لایەن كۆنسولخانەی ئەمریكاوە پرۆگرامەكە رێك خرا بۆ ئەو خانمانەی لە زانكۆكاكانی هەرێمی كوردستان وەكو پسپۆر و مامۆستای زانكۆ و سەرپەرشتیار كاردەكەن، منیش یەكێك بووم لەو ئافرەتانەی كە بەشدار بووم لەو خۆلەدا و توانیم بڕوانامەیەكی مەزن لەو خولە بەدەست بهێنم.
ئەو مامۆستایەكی زانكۆ گوتی: گرنگیی ئەو خولە لەوەدا بوو كە لەلایەن وڵاتی ئەمریكاوە سپۆنسەری كرا و ئێمەش بەشێوەیەكی ئۆنلاین بەشداریمان تێدا كردبوو؛ مەرجی پێدانی خەڵاتەکە ئەوە بوو كە دەبووایە لە گشت وانەیەمی خولەكە دەرچووبی.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشدا “د. وەلا غازی دزەیی” گوتی: ئەم خولەی ئێستا، بۆ دامەزراوە ئەكادیمیەكانی هەرێمی كوردستان گرنگە؛ چونكە ناوەرۆكی خولەكە باسی لەوە دەكرد كە چ بکەین هەتا خانمان وەكو سەركردە رۆڵی خۆیان ببینن لە ناوەندە گرنگە ئەكادیمیەكاندا و خزمەتی زیاتر بکەن.
جێی باسە، خەرجی پرۆگرامەكە، حكوومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا کێشاویەتی.