له فه‌رمانێكی زانكۆییدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند، چیتر نابێت قوتابیانی خوێندنی باڵا له‌كاتی تاوتوێكردنی ماسته‌رنامه و تێزی دكتۆراكانیان، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن میوان بكه‌ن و دابینكردنی شوێنی مانه‌وه‌ش بۆ ئه‌ندام و سه‌رۆكی لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی قوتابیان قه‌ده‌غه‌یه.
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه واژووی د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هاتووه، پاڵپشت به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (2)ی ساڵی (2022)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بڕیاردرا، رێگه به هیچ قوتابی و خوێندكارێكی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت میوانداری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردنی ماسته‌رنامه و تێزی دكتۆرا بۆ نانخواردن بكه‌ن و شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی دارایی سه‌رشانی قوتابیان و خوێندكاران، هه‌روه‌ها شه‌فافیه‌ت و پرۆفیشناڵی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی تاوتوێكردن ده‌ركراوه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، پێویسته سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردنیش پابه‌ند بن به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بڕیاره.