نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن رژێمی ئەوکاتی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە رێز و شکۆوە یادی شەهیدانی زانکۆی سلێمانی و هاووڵاتییانی قەڵادزێ دەکەینەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی، “به‌ رێز و شكۆوه‌ يادى شه‌هيدانى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ 48 ساڵ وه‌کو ئه‌مڕۆ، 24-04-1974 له‌ بۆمبارانێكى دڕندانه‌ى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌کانی رژێمى ئه‌وساى عێراقدا شه‌هيد بوون. سڵاو و دروود له‌ گيانى پاكيان، ياديان هه‌ميشه‌ به‌ خێر.”

ھەواڵی زیاتر