کەشناسی هەرێم: شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەسناسی هەرێمی کوردستان دۆخی پێشبینیکراوی کەشوهەوای سبەی شەممەی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوای سبەی شەممە بەگشتیی ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بەمشێوەیە پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو:-

کەشی پێشبینیکراوی هەولێر

 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایى با/ لەنێوان (10- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/  (9 – 10) کیلۆمەتر، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو، 15 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 30  پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی سلێمانی

ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، خێرایى با/ لەنێوان ( 5 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/  ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی دهۆک

ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێ، خێرایى با/ لە نێوان (5 – 10 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/  (9 – 10) کیلۆمەتر دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو /   14  پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 30  پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی هەڵەبجە

ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با/ لە نێوان (5 – 10 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (  9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15  پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31  پلەى سیلیزى دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی کەرکووک

ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با/ لە نێوان (10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/  (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18  پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 33 پلەى سیلیزى دەبێت.

ھەواڵی زیاتر