ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردى و یادى سەد و بیست و چواره‌مین ساڵه‌ی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان ـ ى میر میقداد میتحه‌ت بەدرخان، هه‌روه‌ها بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، له هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانى كورد و كوردستان به‌گشتى پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به ڕێز و شكۆوه یادى ته‌واوى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا، خزمه‌تیان به كایه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردستان كردووه و سه‌رده‌مى شۆڕش و دواى ئازادییش، به كارامه‌یى و پیشه‌یى، ئه‌ركى خۆیان ڕاپه‌ڕاندووه و هه‌ندێكیشیان له‌م پێناوه‌دا سه‌ریان نایه‌وه و گیانیان سپارد.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له هه‌ڵوێستى پشتگیریمان له دیموكراسى، ئازادییه‌كان، ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕین، مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌ریى یاسا ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كیى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئازاد و پێشكه‌وتوون و گه‌لى كوردستان له‌پێناویاندا خه‌بات و تێكۆشانى كردووه و خوێن و گیانى بۆ كردووه‌ته قوربانى، بۆیه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداریان نابێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌میشه به هه‌موو توانایه‌ك پارێزه‌ریان ده‌بین.
هه‌ر له‌م یاده‌دا داكۆكى له بایه‌خ و گرنگیى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ئه‌ركى ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه ڕه‌چاوى كارامه‌یى و پیشه‌ییبوون بكه‌نه‌وه، ئه‌ركه‌كه‌یان به‌رپرسانه و به دروستى ڕاپه‌ڕێنن، به ویژدانه‌وه ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆى بگه‌یه‌نن، به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات بخه‌نه سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه، به ڕه‌خنه‌ى بنیاتنه‌ر و تێبینى و سه‌رنجتان، هاوكار و یارمه‌تیده‌رى داموده‌زگا و دامه‌زرا‌وه نیشتمانییه‌كان بن، بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان و باشتركردنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/22