ئاسایشی هەولێر: ئەو پیاوە دەستگیركرا كە هاوژینەکەی خۆی بە چەقۆ كوشتبوو
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی له‌باره‌ی ڕووداوی كوشتنی ئه‌و ئافره‌ته بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر كوژرابوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌م تاوانی کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی (کوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەکی کوردستان-ی شاری هەولێر ڕوویدا.
ڕاشیگه‌یاند: تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی ئاسایشی گەڕەک گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان کرد بە لێکۆلینەوە، دەرکەوت لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی (أ. ش . ع.) لەسەر کێشەی خێزانیی بە چەقۆ کوژراوە.
ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر له تاوانه‌كه، توانرا تاوانبار دەستگیر بکرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا تاوانبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوە بە ماددەی 406 لەلایان بەندکراوە و لە ڕێگەی دادگا ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.