كه‌شناسی هه‌رێم كۆتایی هاتنی شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم واده‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی راگه‌یاند، كه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: “ئەمشەو لەکاتەکانی درەنگانی شەو کۆتایی دێت بەم شەپۆلە تۆز خۆڵەی کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوا و بادینانه‌ وە دواتر تا کاتەکانی بەیانی لە تەواوی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم  کۆتایی دێت.

له‌ باره‌ی مه‌ودای بینینه‌وه‌ هاتووه‌: ئەمەی خوارەوە دوایین رەوشی مەودای بینینە لەناوچە جیاجیاکان تا کاتژمێر 9ی شەو ئەمرۆ بەم شێوەیە:
هەولێر 9 کم
پیرمام 5 کم
سلێمانی 8 کم
چەمچەماڵ 6 کم
دهۆک 5 کم
زاخۆ 5 کم
کەرکوک 3 کم
دووز 6 کم 
خانقین 5 کم
شەمامک 9 کم.

ھەواڵی زیاتر