سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ جێرەمی کوین وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ درێژەدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی بەریتانیا بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە گەڵ بەریتانیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش وسەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا.

ھەواڵی زیاتر