سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

پارێزگای هەولێر لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەردەوامە لە هاوکاریکردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان

لەسەر فەرمانی  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى هاوکاریکردنى خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ خێرخوازان و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین هەنگاو گیراوەتەبەر بۆ هاوکاریکردنی زۆرترین ڕێژەی هەژاران، بۆئەو مەبەستەش ڕۆژى دووشەممە 2022.4.18، پارێزگاى هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆمپانیای گەلیاوە، دەستیکرد بە دابەشکردنى سەلەی خۆراک بەسەر (1387) هەزار و سێ سەد و هەشتاو حەوت خێزانی هەژاری گەڕەکی توڕەق کە داواکاریان پێشکەش بە پارێزگا کردبوو.
جێگەى باسە، تاوەکو ئێستا (30,000) سى هەزار داواکاری پێشکەش بەپارێزگای هەولێر کراوە و دوای ئەوەى لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆتایی بە کاری جەرد و هەڵسەنگاندن دەهێنرێت، لەلایەن تیمەکانی EJCC/ پارێزگای هەولێر و تیمەکانی ب.گ چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، ڕۆژانە سەدان خێزان هاوکاری سەلەی خۆراکیان پێشکەش دەکرێت.