سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی له وڵاتی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوی كه‌وت به نه‌دیم زه‌هاوی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن و گرنگیی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا کرا.
هه‌روه‌ها جەخت لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی بەریتانیا و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەبواری خوێندن و پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی باشترکردنی کوالیتی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.