پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، خێرایی با کەمێک زیاد دەکات، بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر 27 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت کەمێک تۆز دەبێ، خێرایی با لەنێوان 10 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر 25 پلە و نزمترین 15 پلە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر