گومان دەکرێت بە بڕیاری جەمیل بایک پەکەکە ٤ چەکداریی خۆی کوشتبێت

بەهۆی کوشتنی ٤ چەکدارەوە، سەران و سەرکردایەتیی پەکەکە ڕووبەڕووی هێرشی نێوخۆی گروپەکەیان بوونەتەوە و گومانی ئەوە دەکرێت ئەو ٤ چەکدارەی کە پەکەکە ڕایگەیاندبوو بە نەزانی بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە، بە فەرمانی جەمیل بایک کوژرابن.

سەرچاوەیەکی هەواڵی ئەوەی ڕاگەیاندووە؛ بۆچەکدارانی پەکەکە دەرکەوتووە کوشتنی ئەوانە بەهۆی زانینی نهێنیەکانی سەرکردەکانی پەکەکە بووە لە ئەشکەوتەکانی قەندیل، کە لەکاتی سەرمەستی و رابواردندا بە مۆبایلی قەدەغەکراو وێنەیان گرتوون، کە هەر ئەوەش هۆکاری فەرمانی کوشتیان بووە!
ئەمە جاری یەکەم نییە کاری کوشتن و تیرۆر لە نێو چەکدارانی پەکەکە ڕوو بدات و، بە پێی زانیارییەکان سەرکردایەتیی ئەو حزبە بە توندترین شێوە مامەڵە لەگەڵ چەکدارەکانیان دەکەن و چەندین جۆری سزای قورس و ئەشکەنجەدان ڕووبەڕووی چەکدارەکانیان دەبێتەوە لەلایەن سەران و سەرکرەکانیانەوە.

ھەواڵی زیاتر