پرۆژەیەکی گرنگ لە سنووری قەزای شێخان جێبەجێ دەکرێت

بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی گوتی، پڕۆژەیەک لە سنووری قەزای شێخان کە ھەردوو ناحیەی کەلەکچی و زێلکان پێکەوە گرێ دەدات بە گوژمەی ملیارێک و٨٠٠ ملیۆن دینارە و لە قۆناغی کۆتاییدایە .

ھەڤاڵ ئاکرەیی گوتی: “ڕێگایەک لە سنووری نێوان ھەردوو ناحیەی کەلەکچی و زێلکان دروست دەکرێت و پردێک ھەردوو ناحیەکە پێکەوە گرێ دەدات کە ئێستا لە قۆناغی دروستکردندایە کە پردی گۆملە و ھەنگاوی زۆر باشی ناوە و کاری باشی تێدا کراوە.”
بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان گوتیشی: ”گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە ملیارێک و٨٠٠ ملیۆن دینارە کە ٢٨ گوند لێی سوودمەند دەبن و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە.”

ھەواڵی زیاتر