پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تباری داواكراوی ده‌ستگیركرد
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌شاری كه‌ركووک و قه‌زای سۆران داواكراوبون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی روونیکر‌دەوە كه دوای ئه‌وه‌ی دوو نوسراوی دادگای قه‌زای سۆران‌و دادگای كه‌ركووک گه‌یشته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه گومان ده‌كرا دوو تۆمه‌تباری داواكراو به‌پێی ماده‌كانی 446 و 440 له‌یاسای سزادان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌و به‌ره‌و شاری سلێمانی هه‌ڵاتبن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد.
“سه‌ره‌نجام توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینه‌وه بدۆزرێنه‌وه‌و ده‌ستگیربكرێن.” راگه‌یه‌ندراوه‌كه وا ده‌ڵێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ه، ق، ع) له‌دایكبووی 1961 كه له‌لایه‌ن دادگای سۆرانه‌وه به‌پێی ماده‌ی 446 داواكراو بووه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار (پ، أ، أ) له‌دایكبووی 1985 كه له‌لایه‌ن دادگای كه‌ركووکە‌وه به‌پێی ماده‌ی 440 داواكراو بووه به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و دوای ته‌واوبونی ڕێكاره یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو شاره ده‌كرێنه‌وه.