به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشە‌ممە 18-04-2022، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی کار و وکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌ی مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ی و رۆژانی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سێشەممە19-04-2022
مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی کشتوکاڵ دابه‌شده‌كرێت.
رۆژانی پێنجشه‌ممه و شه‌ممه 21 ، 23 ى 4 ى 2022
مووچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
یەکشەممە 24-04-2022
وەزارەته‌كانی ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان ، کارەبا مووچه وه‌رده‌گرن.
دووشە‌ممە 25-04-2022
وەزارەته‌كانی خوێندنی باڵا و شارەوانی و گه‌شت و گوزار مووچه وه‌رده‌گرن.
رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە ، پێنجشەممە، 28،27،26 ى 04-2022، مووچه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 10 ی 4 ی 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت، به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تیش تا رۆژی 28 ی 4 ی 2022 ته‌واوی شوێنه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن.