به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌وای هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به جۆره‌ها غازی كوشنده تێكه‌ڵه و به‌پێی پۆلێنكراو ژینگه‌ی هه‌ولێر بهرهوپیسبوونی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، نه‌بوونی گواستنه‌وه‌ی گشتی و بوونی ژماره‌ی زۆری ئۆتۆمبێل له‌و شاره به به‌كارهێنانی به‌نزینی كوالێتی خراپه‌وه، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پیسكردنی ژینگهكهیهتی و كه‌سیش به خه‌مییه‌وه نییه.
له ڕابردوودا، له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه، ڕێكخراوی ئه‌ورووپیی (گرین پیس)، پیسبوونی هه‌وای هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه و له لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌وای عێراقدا ده‌ركه‌وتووه، هه‌وای شاره‌كانی به‌غداد و هه‌ولێر له پیسترینهكانه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژینگه‌یی، له هه‌وای هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر، غازی (سی ئۆ، ئێن ئۆكس، ئێس ئۆ تو، ئێچ تی ئێس و هتد…) به ڕێژه‌یه‌ك هه‌ن، كه ئه‌وانه غازی كوشنده‌ن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جینات و وه‌چه و ته‌ندروستیی مرۆڤ داده‌نێن و به هێوریش بۆ شێرپه‌نجه سه‌ر ده‌كێشن.
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێریش له ڕابردوودا هۆشداری داوه به‌وه‌ی، هه‌وای شاری هه‌ولێر پیسه، ئه‌و پیسبوونه‌ش له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دی ڕێژه‌كه‌ی جیاوازه و به پێی پشكنینی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه، جار هه‌یه ڕێژه‌ی پیسبوونه‌كه به‌جۆرێك به‌رزه، له سه‌روی ڕێگه پێدراوه و ساڵ به ساڵیش هه‌وای شاری هه‌ولێر پیستر ده‌بێت.
له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری هۆشیاری و ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ینێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی جددی هه‌یه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هۆكاره‌كانی پیسكردنی ژینگه، به‌ڵام هێشتا وه‌ك پێویست نییه و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره ژینگه‌ییه‌كان لاوازه.
ئاستی پێوانه‌كردنی ژینگه به‌سه‌ر به‌شه‌كانی (ئاسایی، مه‌ترسی و له‌ناوبه‌ر) پۆلێن كراوه و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی هۆشیاری و ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر، ده‌ڵێ”ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت، ژینگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و پیسبوونی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات”، كه هێما بۆ زۆر بوونی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌كات، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی، پیسبوونی هه‌وا و ژینگه‌یه.
هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ی هه‌ولێر
هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه له هه‌ولێری پایته‌خت هێكجار زۆره، هه‌ر له مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بگره، كه نزیك به دوو هه‌زار و زیادتر له نیوه‌یان له ناو شاری هه‌ولێرن و كاتێكی زۆری ڕۆژانه نه‌ڕه‌یان ده‌گاته ئاسمان و زۆرییان باقه باقه دووكه‌ڵی ژه‌هراوی پێشكه‌شی ژینگه ده‌كه‌ن، تا ده‌گاته كارگه‌كانی قیر و كهساره و كارگه‌ی پیشه‌سازییه‌كان و كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و تواندنه‌وه‌ی ئاسن و فافۆن، له‌گه‌ڵ هه‌ڵتۆقینی چه‌ندان پاڵاوگه‌ی نه‌وتی و ژێرخاككردنی دووهه‌زار و ٥٠٠ تۆن پاشماوه‌ی ڕۆژانه به شێوه‌ی ناته‌ندروست و هتد…، ئه‌وانه و چه‌ندانی دی، كه ڕۆژانه و به به‌رده‌وام ژه‌هر ده‌به‌خشنه ژینگه و به‌سه‌ر هه‌ولێردا په‌خش ده‌بێته‌وه، نه‌بوونی هۆكاری گواستنه‌وه‌ی گشتی سه‌رباره و بوونی ڕێژه‌ی زۆری ئۆتۆمبێلیش، ده‌ستی باڵای له پیسكردنی هه‌وا و ژینگه‌ی هه‌ولێر هه‌یه، كه زۆرێك له سووتهمهنهییهكانیان مادده‌ی قورقوشمی زیانبه‌خشیان تێدایه و به‌شێوه‌ی ناستاندار و به‌ماده‌ی كیمیایی ناته‌ندروست ئۆكتانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی دواین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، تا ٢٨ ی شوباتی ٢٠٢٢، ملیۆنێك و ٧١ هه‌زار و ١٧٣ ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل هه‌نه، كه تابلۆی هه‌ولێریان به‌ستووه، خۆ به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش ڕۆژانه زیادتر له ملیۆنێك ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆڵانه‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت جرتوفرتیانه.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆڵانه‌كانی پایته‌ختیان قه‌ره‌باڵغ و له هه‌ندێك جار و شوێندا هاتوچۆیان خنكاندووه؛ سه‌رباری بوونی پشكنینی ساڵانه(هه‌ززه)، هه‌یانه بایی هه‌زاران ئۆتۆمبێل له گزۆزهكانیانهوه ژه‌هر به‌و شاره‌دا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه گواستنه‌وه‌ی گشتی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و كه‌متر غازی كوشنده تێكه‌ڵ به هه‌وا ده‌كه‌ن.
تا دێ هه‌ولێری پایته‌خت گه‌وره و فراوانتر ده‌بێت، هۆكاره‌كانی پیسبوونی هه‌واش زیادتر، پیسبوونی هه‌وا، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌موو زینده‌وه‌ران و ڕووه‌ك هه‌یه، ڕوانینی هه‌ولێر له به‌ره‌به‌یان و له دووره‌وه، بوونی په‌ڵه‌هه‌وری پیسی له‌سه‌ر شاره‌كه، پیسی هه‌وای شاری هه‌ولێر به‌یان ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی نه‌درێت، ڕه‌نگ بێت دواجار زۆرترین دانیشتوانی هه‌ولێر به‌ده‌ست نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان بناڵێنن و دواجار زۆری هه‌ره زۆری په‌ككه‌وته و ببنه خۆره‌ی ژێرخانی ئابووری.