موحسین دۆسکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان:یاسای سندوقی خانەنشینی هونەرمەندان ئامادەیە بۆ خوێندنەوەی یەکەم

ئەندامیكی پەرلەمانی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت؛ یاسای سندوقی خانەنشینی هونەرمەندان ئامادەیە بۆ خۆێندنەوەی یەکەم و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەمان بخێرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان.

موحسین دۆسکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە “هەولێر”ی ڕاگەیاند : یاسایی سندوقی خانەنشینی هونەرمەندان ئامادەیە بۆ خۆێندنەوەی یەکەم و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەمان بخێرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان و یاساکە خزمەتی چەندین ساڵ ماندووبوونی هونەرمەندان دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت؛ پرۆژە یاساکە لە پێناو خەبات و خزمەتی چەندین سالەی هونەرمەندانە و بە گرنگ زانینی رۆل و پێگەی هونەرمەندانە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا هەر بۆیە ئەم یاسایەمان ئامادەکردووە.
زیاتر ڕوونی کردەوە و گوتی؛ بەپێی ئەم یاسایە سندوقی خانەنشینی هونەرمەندان دادەمەزرێت و دەستەیەک پێکدەهێنرێت بۆ بەرێوەبردنی ئەم سندوقە، کە ئەندامەکانی لە سەندیکای هونەرمەندان و وەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی دارایی دەبن .
گوتیشی؛ بەشداریکردن لەم سندوقەدا ئیجباری نابێت ، بەڵام هەر هونەرمەندێک کە ئەندام بێت لە سەندیکای هونەرمەندان دەتوانێت بەشداری لە سندوقەکەدا بکات و دوای چەندین ساڵی خزمەتکردن خانەنشین دەبێت و خانەنشینیەکەی لەم سندوقە وەردەگرێت.

ھەواڵی زیاتر