ئیحسان عەبدلجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگدەگەینێت؛ گەشبینن بەوەی بابەتی نەوت و گاز لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر ببێت بە پێی دەستوور و، سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراقیش سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، دەڵێت؛ بڕیارێکی سیاسیە.
وەزیری نەوتی عێراق، لە میانەی چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا، هەڵویستی خۆی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند؛ گرێبەستە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سهرپێچی گەورە نین و سەرجەمیان دروستن، ئەوان تەنیا کێشەیان لەگەڵ لەسەدا 20یان هەیە و پێویسته پێداچوونهوهی لهسهر بكرێت.
ئیحسان عەبدلجەبار باسی لەوەشکرد، ههرچهنده رێز له بڕیاری دادگای فیدراڵی دهگرین، بهڵام بابهتی نهوت بڕیاری سیاسی ههڵناگرێت، لهبهر ئهوهی نهوت بابهتێكی بازرگانییه، ئێمه دهبێت خۆمان بگونجێنین، پێویسته بابهتهكه چارهسهر بكرێت.
دەشڵێت؛ وەك وەزارەتی نەوت رێگەچارەیەکیان خستووهتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی.
گەشبینیشە بەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بە پێشنیازەکەیان رازیببن و ئاماژهی بهوهش كرد، دەبێت هەردوو لایەن سازش لە بەشێك لە داواکارییەکان بکەن؛ بۆ ئەوەی بگەنە رەشنووسێکی هاوبەش.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەوان بە بەپرسانی هەرێم و شاندهکەیان گوتووە، ئێمە پابەندین بە سێ خاڵەوە، کە ئەویش پێداچوونەوەی گرێبەستە نەوتییەکان و دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی کوردستانه، کە سەر بە حکومەتی فیدراڵ بێت و بارەگاکەی لە هەولێر بێت، لەگەڵ سیاسەتی پهرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و هەناردەکردن، کە بە هاوبەشی لەنێوان هەرێم و بەغدا بڕیاری لەسەر بدرێت.