35 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان له لایه‌ن رژێمی به‌عسی عێراقه‌وه تێده‌په‌رێ.
له به‌رده‌وامی هه‌وڵه شۆڤێنییه‌كانی رژێمی به‌عسی عێراق بۆ له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستان و خاك و ژینگه‌كه‌ی و جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان، له 16ی 4ی ساڵی 1987، ناوچه‌كانی بالیسان و شێخ وه‌سانان كه‌وتنه به‌ر هێرشی كیمیایی و سه‌دان قوربانییان لێكه‌وته‌وه.
گونده‌كانی (بالیسان، شێخ وه‌سان، كانی به‌رد، زنجیره چیای ده‌رشیر، زینی به‌ڵاڵوكاوه،ناوچه‌ی ساو سێوكان) له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه بۆردومان كران و به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان به 12 فڕۆكه‌ی جه‌نگی به چه‌كی كیمیایی بۆردومانكران.
له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه زیاتر له 280 هاووڵاتیی شه‌هیدبوون و زیاتر له 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و تا ئێستاش به‌شێكی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه به ده‌ست ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیاییه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كیمیابارانه ژینگه‌ی ناوچه‌كه زیانی زۆری به‌ركه‌وت.
له دوای بۆردومانكردنه‌كه‌وه خه‌ڵكی بالیسان و شێخ وه‌سان بۆ چاره‌سه‌ر و خۆ رزگاركردنیان روویان له هه‌ولێر و شه‌قلاوه و رانیه و چه‌ند شارێكی دیكه كرد به‌ڵام رژێمی به‌عس به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌ستگیركرد و زینده‌به‌چاڵی كردن.
ئه‌م تاوانه‌ی رژێمی به‌عسی عێراق یه‌كێك بوو له‌و زنجیره تاوانانه‌ی جینۆساید كه به درێژایی مێژوو به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان ئه‌نجام دراوه .
هه‌ر بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كیمیابارانی بالیسان و شێخ وه‌سانان په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 16ی 4ی وه‌ك رۆژی ژینگه‌ی كوردستان دیاری كردووه و له‌و رۆژه‌دا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوانه‌كانی جینۆساید و له‌ناوبردنی ژینگه‌ی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندن و ژینگه‌پارێزی ئه‌نجام ده‌درێت.