سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 34ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ری شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند گه‌رچی به‌شێك له ئه‌نجامده‌رانی به سزای خۆیان گه‌یشتن و له‌ناوچوون، به‌ڵام ده‌بێ هه‌وڵه‌كانمان بۆ ناساندنی شاڵاوی جینۆساید به‌رده‌وام بێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/4/2022، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كێدا، رایگه‌یاند: لە سی و چوارەمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفالدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیەی ڕژێمی بەعسی عێراق دەکەینەوە و بۆ هەمیشەش لە یادمانن.
ئاماژه‌ی به‌وش كردووه: ئەگەرچی بەشێک لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە گەورەیە و ئەو سیاسەتە نەژادپەرستانەیە، بە سزای خۆیان گەیشتن و لەناوچوون، بەڵام پێویستە هەوڵەکانمان بەردەوام بێت بۆ زیاتر ناساندنی شاڵاوی جینۆسایدی ئەنفال و شەرمەزارکردنی ئەنجامدەرەکانی و ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە چ دژ بە گەلی کوردستان یان هەر گەلێکی دیکە لە جیهاندا. نابێت چیتر ئەم کۆمەڵکوژی و وێرانکارییە لە کوردستان، لە ژێر هەر ناوێک و بە هەر بیانوویەک بێت دووبارە ببێتەوە.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه: لەم یادە خەمناکەدا، جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق، بەپێی دەستوور، ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و هەروەها قوربانییان و زیانلێکەوتووانی شاڵاوەکانی ئەنفال و هەموو تاوانەکانی جەنگ و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە بەرامبەر خەڵکی کوردستان کراون، جێبەجێ بکات.
مه‌سروور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ئاشکرایە بەهۆی ئەو تاوانانەوە، خەڵک و خاکی کوردستان ڕووبەڕووی سیاسەتی قڕکردن و تاڵانکاری و وێرانکردن و خاپوورکردن بوونەوە، بۆیە نابێت چیتر بابەتی قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق، فەرامۆش بکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: حکوومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە خۆی بە قەرزاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دەزانێت و هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستەتریان بکات و بەپێی توانا، برینەکانیان ساڕ‌ێژ بکات.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شاڵاوەکانی ئەنفال و گشت شەهیدانی کوردستان