پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردوودا هەزارو 802 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 40 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 50 توشبووش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا یەك توشبووی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوه‌ كە لە سلێمانی بووە.