هێڵی ئاسمانیی نێوان هەولێر و دیاربەکر دەکرێتەوە 

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، لەسەر پێشنیاری پارێزگاری هەولێر بڕیارە هێڵی ئاسمانیی هەولێر- دیاربەکر بکرێتەوە و دەشڵێت، کردنەوەی هێڵەکە کاریگەریی لەسەر کەرتی بازرگانی و گەشتیاریی نێوان ھەرێم و تورکیا دەبێت.

ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک ڕایگەیاند: “پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەی بۆ شاری دیاربەکری باکووری کوردستان داوای کردنەوەی هێڵی ئاسمانیی نێوان هەولێر و دیاربەکری کردووە، کە ئەمە دەبێتە ھەنگاوێکی زۆر باش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان، بەتایبەتی بۆ مەبەستی بازرگانی و گەشتیاری.”

ئەیاد حەسەن گوتیشی: “کردنەوەی هێڵی ئاسمانیی هەولێر- دیاربەکر کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر جووڵەی بازرگانیی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا، چونکە ھەر هێڵێکی ئاسمانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و شارێک، یان وڵاتێکدا بکرێتەوە، کاریگەریی ھەیە لەسەر پەیوەندیی بازرگانی و گەشتیاری.”

ھەواڵی زیاتر