وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان و بەڕێوەبەری چاکسازی له وه‌زاره‌تی ناوبراو کۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تییدا هاتووه، عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح، بەڕێوەبەری چاکسازی له وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێڵ تۆد برۆس، راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان، كۆبوونه‌وه و “برۆس” پاڵپشتی خۆی بۆ ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی له وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، تیشک خرایه سه‌ر پرۆژەی ستراتیژی راگەیاندن و هۆشیاری له وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەهەماهەنگی تیمەکانی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن وهۆشیاری نیشتیمانی بەرێوەدەچێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پڕۆژەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.