رۆژی ١٣/٤/٢٠٢٢ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە رەهەندە داراییەکانی رێکخراوی داعش. لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری حکومەتی هەرێم، کریستن ریتسچیر سەرۆکی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد)، نوێنەری تیمی هەماهەنگیکاری نیشتمانی لەگەڵ تیمی یونیتاد (NCC) و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئامادە دەبن.
د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەری حکومەتی هەریم لەم کۆبوونەوەدا رایگەیاند: دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەکی عێراق و سوریادا گرت، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەنگاوەکانی دەستپێکرد بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی “داعش”، سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە (٢١٩٩)ی دەرکرد بۆ رێگا گرتن لە تەمویلی دارایی داعش و بەرەی نوسرە لە عێراق و سوریا.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە رۆڵی حکومەتی هەرێم لەو بوارەدا وتی: حکومەتی هەرێم لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠ لێکۆڵینەوەی زۆری ئەنجامداوە سەبارەت بە سەرچاوە داراییەکان و تەمویل کردنی تیرۆریستانی داعش کە بەشێکی زۆری بریتی بوو لەو پارەیەی بەرامبەر بە رزگارکردنی ئەو کەسانە دەستی دەکەوت کە دەیڕفاندن. لەم کۆبوونەوەیەدا هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم دەخرێنە ڕوو، هاوکات باس لە میکانیزمەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکری لەبارەی دیاریکردنی سەرچاوەکانی داهاتی داعش و ئەو لایەنانەی کە هاوکاریی داراییان کردووە بە ئامانجی دادگایی کردنیان.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی هەنگاوەکانی داعش بۆ بەهێزکردنی سەرچاوە داراییەکانی وتی: تیرۆریستانی داعش سوودیان لە لاوازی سیستمی بانکی و دارایی عێراق وەرگرت بۆ بەهێزکردنی سەرچاوە داراییەکانی بە هاوکاری ژمارەیەک کەس و کۆمپانیا و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کە لە دەرەوە پارەیان بۆ دەهات، بە رێگای جیاوازەوە زۆر جار لە عێراق دەنێردرایە دەرەوە دواتر دووبارە بە شێوازی جۆراوجۆر دەگەڕێندرایەوە ناوچەکانی ژێڕ دەستی داعش لە عێراق بەر لە رزگارکردنی ئەو ناوچانە.
سەبارەت بە سەرچاوە داراییەکانی داعشیش وتی: داعش بەشێوازی جیاجیا داهاتی دەست دەکەوت لەوانە: بهقاچاخبردن و فرۆشتنی نهوت، شوێنەوار، سهپاندنی باج و گومرگ بهسهر هاووڵاتیان، ئازادکردنی دیل بە پارە، سەرچاوەی داھاتی ناوخۆیی ئەو شوێنانەی لەژێر دەستی بوون و دەستبەسەرداگرتنی بانکەکان، بەڵام دوای نەمانی دەسەڵاتی بەسەر شارەکاندا ههموو ئهو سهرچاوانهی لهدهستداوه كه پارهیان بۆ دههێنایه ناوهوه.