لە سۆران 4 کەس بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران رایگەیاند: “دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون هێزەکانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران توانیان لە قەزای سۆران لە سێ چالاکی جیاواز چوار ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن کە لەکاتی دەستگیر کردنیان ماددەی هۆشبەری جۆری ( کریستال ) و (هێرویین ) و کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێبووە”.
ئاماژە بەوەشکراوە: “تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 25 ) لەیاسای ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون”.

ھەواڵی زیاتر