دیلان شیخ سەلاح بەرزنجی، چالاكوانێكی كوردی دانیشتووی كەركووكە و دەبێتە ئەندام لە ڕێكخراوێكی سەر بەر نەتەوە یەكگرتووەكان.
لە لێدوانێكیدا ئەو چالاكوانە كوردە بە “هەولێر”ـی گوت: “ڕێكخراوی هاوپەیمانی لەپێناو مرۆڤایەتی ڕێكخراوێكـی نێودەوڵەتی تۆماركراوی وڵاتی سویدە و ستافی نوێنەرایەتی لە ١٩٠ وڵاتی جیهانەوە هەیە ئەم ڕێكخراوە لەژێر ڕۆشنایی حەڤدە ئامانجەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەكسانی و چەسپاندنی مافی مرۆڤ و هێنانەدی ئاشتەوایی تێدەكۆشێت چالاكیەكانشی زیاتر خۆ ئەبیننەوە لە ئیڤێنت و هەروەها كۆڕبەند و كونفرانسی جیهانـی، سەبارەت بە عێڕاق و هەرێمی كوردستانیشەوە بێ بەش نەبووە و خاتوو (سارا) بەرپرسی نوێنەرایەتییە و (پەیوەند سبحی) جێگری نوێنەرایەتیەكەیە و ئێمە و چەن گەنجێكی تری شارەكانی تریش وەكو باڵیۆز و ستافی ئەو نوێنەرایەتیە دەستنیشانكراویـن
ئەو چالاكوانە كوردە دەشڵێت: لەداهاتوویەكی نزیكدا كاروچالاكیەكانمان لەسێكتەری گەنجان و مافی مرۆڤ و هتد لەچوارچێوەی خوول و ڕاهێنان و كۆڕبەند و كۆنفرانسە جیهانیەكان دەست پێدەكات و خۆشحاڵین كە ئەو دەرفەتەمان بۆ ڕەخسا لەڕێی ئەم ڕێكخراوە جیهانیە خزمەتی كۆمەڵكەگەمان بكەین .
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشدا ئەو چالاكوانە دەڵێت: رێكخراوی هاوپمانی لە پێناو مرۆڤایەتیدا كار دەكات و تێدەكۆشێت بۆ خزمەتكردنی گەنج و ژینگە و تەندروستی و یەكسانیی رەگەزی و …هتد، سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ رەزامەندی فۆرمی خۆتۆماركردنمان پێ درا.