هاتووچۆی ماتۆرسکیل لە کەرکووک قەدەغەکرا

دوای ڕووداوێکی کوشتن لە پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی کەرکووک هاتووچۆی ماتۆڕسکیلی قەدەغەکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک هاوشاریان ئاگادار دەکاتەوە کە “لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هاتووچۆی ماتۆڕسکیل بەهەموو جۆرەکانییەوە قەدەغەیە.”

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم بڕیارە ماتۆڕسکیلەکانی گەیاندن (دیلیڤەری) ناگرێتەوە.

هەروەها ڕوونی کردۆتەوە کە لە ئەگەری پێشێلکردنی بڕیارەکە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

جێی باسە بڕیارەکە لەدوای ڕووداوێکی کوشرتن دێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن شوفێری ماتۆڕسکیلێکەوە بە دەستڕێژی گوللە کەسێک کوژرا.

ھەواڵی زیاتر