كه‌ركووک.. له‌ده‌ستڕێژێكی گوللـه‌دا هاوڵاتییەک کوژرا 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە کەرکووک کەسێک لەلایەن ماتۆڕسکیلێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەشی نەهێشتنی تاوانەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکووک ڕایگەیاند: کەسێک بەناوی (فەوزی مەحموود ئەحمەد) لەدایکبووی 1968 لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە گەڕەکی حەسیرەکەی شاری کەرکووک لەلایەن ماتۆڕسکیلێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاند: کوژراوەکە دووکانی فرۆشتنی مۆبایلی هەبووە، تا ئێستا هۆکاری کوشتنی نەزانراوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە تەرمەکەی لە دادگەی لێکۆڵینەوەیە، هێزەکانی پۆلیس لە لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە بەردەوامن.

ھەواڵی زیاتر