رۆژنامەی ھەولێر

بۆ چوارەمین جار لە گەرمیان دزی له‌ تاوه‌ره‌كانی كاره‌با ده‌كرێت 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بۆ چوارەمین جار دزی له‌ تاوه‌ره‌كانی كاره‌با لە ئیدارەی گەرمیان ده‌كرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 11/4/2022، وەزارەتی کارەبا لە هەژماری فەرمی خۆیلە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: “لە سنووری ناحیەی مەیدان بۆ جاری چوارەم پارچە ئاسنەکانی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤی دەدزرێت و بەهۆیەوە مەترسیی کەوتنیان و پچڕانی کارەبای شار و گوندەکانی ناوچەکە هەیە”.

ئەوەش خراوەتەب روو: “بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان بۆ دۆزینەوە و بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی، سکاڵای تۆمار کردووە”.