هەنگاریا کەمپێکی مەشقی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دهكات، وڵاتی هەنگاریا کەمپێکی مەشق و راهێنانی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ 11ـی نیسان / ئهپرێلی 2022، بە ئامادەبوونی میکلۆش سابۆی، جێگری کونسوڵی گشتی وڵاتی هەنگاریا وعەمید حارس حەبیب، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی، کۆڵۆنێڵ ڤیراکۆش شاندۆر، بەرپرسی تیمی مەشقی سەربازی هەنگاریا، کەمپێکی مەشق و راهێنانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
وهزارهتی پێشمهرگه راشیگهیاند، ئەو کەمپە لەناو بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک دایە، پێشتر لەلایەن راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هەنگاریا، بەڕێوە دەبرا، تێیدا مەشق و راهێنانیان بە پێشمەرگە دەکرد.