سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ستانداردیجیهانی تێپەڕاندووە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی دابینكردنی ئاوی خاوێن، بە بەردەوامیی پڕۆژەكانی ئاو نۆژەن دەكاتەوە و پڕۆژەی نوێش جێبەجێ دەكات، بە هۆیەوە سێكتەری ئاو، خەرجییەكی زۆر لەسەر حكومەت دەكەوێت، چونكە دابینكردنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە و بۆ هەر هاووڵاتییەك بڕی ئاوی زیاتر دابین دەكرێت.

بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ هەر كەسێك نزیكەی 250 لیتر ئاو پێویستە، كەچی لە هەرێمی كوردستان بە گوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی ئەو بڕە ئاوەی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دابین دەكرێت هەر كەسێك 300 تا 350 لیتر ئاوی پێدەگات‌، ئەمەیش دەبێتە هۆی خەرجییەكی زۆر لەسەر حكومەت و كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی.
بۆیە پێویستە هاووڵاتییان لە بەكارهێنانی ئاودا زێدەڕۆیی نەكەن و بەپێی پێویستیی خۆیان بەكاری بهێنن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كوردستان مەترسیی وشكەساڵی و كێشەی گرفتی ئاوی خواردنەوەی بۆ دروست نەبێت.