دوای ٤ ساڵ هێشتا بەدوای ئەو کەسانەوەن کاریان بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم کرد

لە نوێترین هەوڵیاندا، ٢ فراکسیۆنی عەرەبی و تورکمانی ئەنجوومەنی نایاسایی پارێزگای کەرکووک، لە هەوڵی ئەوەدان ئەو ئەندامە کوردانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ببەنە بەردەم دادگا کە لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا دەنگیان بە بەڵێ بوو بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە پارێزگای کەرکووک.

ئەگەرچی سکاڵای ئەو ٢ فراکسیۆنە عەرەبی و تورکمانییە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٨، بەڵام بە نایاسایی هەوڵی نوێکردنەوەی دەدەن. چونکە بە پێی یاساش بێت، دوای ٣ مانگ تێپەڕین بەسەر هەر داوایەک، ئەو داوایە دادەخرێت لە ئەگەری بەڕێوە نەچوونی دادگادا.
ئەمە لە کاتێکیشدایە، ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک، ئێستا ئەنجوومەنێکی هەڵوەشاوە و نایاساییە، بەڵام ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنەکە لە لیستی برایەتی، کە سکاڵاین لەسەر نووسراوە، بێ بکان لە بەرامبەر بڕیاری دادگا و پێیان وایە، ئەوە خەڵکی کەرکووک بووە بەشداریی لە پرۆسەکە و سەرکەوتنی پرۆسەکەدا هەبوو نەک ئەوان، بەڵکو ئەوان تەنیا نوێنەرایەتیی خەڵکیان کردووە و داخوازی ئەوانیان پەسەند کردووە.
پارێزگای کەرکووک، لە ساڵی ٢٠١٧ یەکێک بوو لەو پارێزگایانەی بەشێوەیەکی بەرچاو خەڵکەکەی بەشدارییان لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا کرد و بە “بەڵێ” دەنگیان بە ڕاپرسییەکە دا و زیاتر لە ٦٠ ٪ ی خەڵکەکەش بەشدارییان کرد و لە ناویاندا تورکمان و عەرەبیش بوونیان هەبوو وە پشتیوانێکی سەرسەختی پرۆسەکەش بوون لەو کاتەدا.

ھەواڵی زیاتر