پارەی زیادەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

(نەوزاد شێخ کامیل) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیڕایگەیاند، ئەو پەنجا هەزار دینارەی بۆ هەرتەنێک گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١بڕیاری لێ درابوو چەکەکەی گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و دابەش دەکرێت.

هەروەها وتیشی: لەم هەفتەیەداڕێکارە ئیداریەکانی تەواو دەبێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر ئەو جوتیارانەی گەنمیانڕادەستی سایلۆکانی هەرێم کردبوو.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئەو بڕەپارەی کە مابوو بڕەکەی زیاتر لە هەژدە ملیار دینارە، چەکی ئەوەش هاتووە و لە هەفتەی ئایندە پاش تەواوبوونیڕێکارە کارگێڕیەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، کە تەنها پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر ئەو بڕە پارە وەردەگرن، چونکە دهۆک لە قۆناغی پێشوو پارەی تەواویان وەرگرتبوو.

ھەواڵی زیاتر