دەستەی وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتى پڕۆژە‌كانی وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستان بڵاو کردەوە کە له ڕێكه‌وتی ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٥/٤/٢٠٢٢ درێژ دەبێتەوە و تیایدا تێكڕای ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان كراوه خراوەتە ڕوو کە لە لایەن كۆمپانیاگەلى (بیانی، خۆماڵی و هه‌روه‌ها به هاوبەشی) جێبه‌جێ كراون.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی کە له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام دراون، سەرجەم سێکتەرەکانی (بازرگانی، بانکەکان، تەندروستی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، گەشتیاری، فێرکردن، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون، هونەری و وەرزشی) ده‌گرێته‌وه، ١٧٨ پڕۆژەن و بە سەر پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەرین) دابه‌ش بوونە. پڕۆژە‌كانیش له‌سه‌ر ڕووبەری (١٠) هه‌زار و (٣٩٣) دۆنم زه‌وی جێبه‌جێ كراون و تێکڕای سەرمایەی خەرجکراو بۆ پڕۆژەکان زیاتر له (١١) ملیار و ١٣٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار و ٢٤ دۆلار بووه.
ورده‌كاریی پڕۆژە‌كانیش به‌م شێوه‌یه:
پارێزگای هەولێر (٨٧٦٧) پڕۆژە
پارێزگای سلێمانی (١٣٤٠) پڕۆژە
پارێزگای دهۆک (٥٦٩) پڕۆژە
هەڵەبجە (٧) پڕۆژە
گەرمیان (٣٣٢) پڕۆژە
ڕاپەڕین (١٢٣) پڕۆژە
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له ڕاپۆرته‌كەی خۆى، پڕۆژە‌كانی به‌م شێوه‌یه و به گوێره‌ی ساڵه‌كان جیا كردووەته‌وه:
ساڵی (٢٠١٩): (١٦) پرۆژە بوون کە به سەرمایەی (٤٨٥) ملیۆن و (٢٠٤) هه‌زار و (٢٥٦) دۆلار جێبه‌جێ كراون.
ساڵی (٢٠٢٠): (٧٧) پرۆژە بوون کە به سەرمایەى (٢) ملیار و (١٨) ملیۆن و (٢٧١) هه‌زارو (٢٥٦) دۆلار جێبه‌جێ كراون.
ساڵی (٢٠٢١): (٦٩) پرۆژە بوون کە به سەرمایەى (٨) ملیار و (٥٠٩) ملیۆن و (٧٦٥) هه‌زارو (٩٨٦) دۆلار جێبه‌جێ كراون.
ساڵی (٢٠٢٢): (١٦) پرۆژە بوون کە سەرمایەى (١٢٤) ملیۆن و (٥٨) هه‌زارو (٢٨٢) دۆلار جێبه‌جێ كراون..