هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لە بەردەم باڵەخانەیەكی ویلایەتی نیویۆرک ئاڵای كوردستان بە شێوەی فەرمی هەڵكرا

لە كەشوهەوایەكی سارد و باراناویدا، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەت و رەوەندی كوردستانی شاری بینگهامتۆن، لە ویلایەتی نیویۆرك، ئاڵای كوردستان لە بەردەم بینای قائیمقامی شارەكەدا هەڵدرا.

جێرد كراهام، قائیمقامی شاری بینگهامتۆن، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەو شوێنە وەكوو گرینگیدان بە رۆڵی كوردستانیان باس كرد. ناوبراو باسی لەوەش كرد خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە بەرزدەنرخێن و دووپاتی كردەوە پێویستە پێوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو كوردستان پتەوتر بكرێن و پەرە پێبدرێن. هەروەها قائیمقامی بینگهامتۆن، ئاشكرایە كە ناوبراو لە رۆژمێری شارەكەدا ئەوە جێگر دەكات تاكو هەموو ساڵێك لە نەورۆزدا ئاڵای كوردستان هەڵدرێ. یەكەمین جار، ساڵی ٢٠١٦ لە رێورەسمێكدا ئاڵای كوردستان لە بەردەم بینای قائیمقامیەتی شاری بینگهامتۆن بەرز كراوەتەوە.
رەحیم ڕەشیدی، كە چالاكوانێكی كوردی دانیشتووی ئەمریكایە لە لێدوانێكی بۆ ” هەولێر” دەڵێت: “لە وتووژێكی كورتدا لەگەڵ قائیمقام وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ پشتیوانییەكانی لە دۆزی كوردستان، هاوكات پێشنیاریم پێ كرد هەوڵ بدات شارەكەیان ببێتە دەستەخوشكی یەكێك لە شارەكانی كوردستان. لە بەرانبەردا قایمقام بۆچوونەكەی بە بابەتێكی باش و بەسوود زانی. هاوكات باسم لەوە كرد خەڵكی كوردستان لە پێناوی هەمان ئەو ئازادی و بایەخانەدا خەبات دەكەن كە بە لای خەڵكی ئەمریكاوە بایەخدارە. پاشان باسم لەوەش كرد تاكو ئێستا هیچكات خەڵك و سەربازی ئەمریكایی لە كوردستان نەكەوتوونەتە بەر هێرش و نەكوژراون…
رەشیدی، گوتیشی: “یاسای دەوڵەتی فیدراڵ رێگای بە شارەكان داوە وەكو رێزلێنان بۆ جیاوازییەكانی وڵات و لە پێناو دادپەروەریدا، بۆ ماوەی چەند رۆژ ئاڵای و هێمای نەتەوە و رێكخراوە جۆربەجۆرەكان لە پاڵ ئاڵای وڵات و وڵایەتدا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو هەڵبكرێ.