به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، عه‌مید دلێر نه‌جاڕ رایگه‌یاند، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كوشتنی گه‌نجێك له گه‌ڕه‌كی زاگرۆسی شاری هه‌ولێر، پۆلیس توانی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه ده‌ستگیر بكات.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌وه، پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستوبرد لێكۆڵینه‌وه‌یان له تاوانه‌كه ده‌ستپێكردووه و توانیویانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیر بكه‌ن.
كاتژمێر (05:30)ـی له گه‌ڕه‌كی زاگرۆس له شاری هه‌ولێر، كه‌سێك به ناوی (ك.ب) ته‌مه‌ن (51 ساڵ)، كوڕێكی خۆی به ناوی “هه‌ڵكه‌وت” ته‌مه‌ن (31 ساڵ)ی كوشت.
دوای تاوانه‌كه تۆمه‌تباره‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایكرد و دوای چه‌ند كاتژمێرێك پۆلیس توانی بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پۆلیس به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (406)ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ تاوانه‌كه كردووه‌ته‌وه و تۆمه‌تباره‌كه راده‌ستی دادگا ده‌كرێت.