هەولێر.. کوڕێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، کوڕێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا و پۆلیسی هەولێر وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرا دەکات.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر (٥:٣٠)خولەکی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی زاگروس، دەستبەجێ تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ئاماژەی بە ئەوەش داوە، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (هەڵکەوت. ک. ب.)، تەمەن (٣١) ساڵ، کوژراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری دەرکەوت کەوا ناوبراو لەلایەن باوکیەوە بەناوی (ک. ب.)، تەمەن (٥٥) ساڵ، لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر روونیشی کردووەتەوە کە پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتە بەر.

ھەواڵی زیاتر