پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روو لە کوردستان و عێراق دەکات 

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، حوسێن ئەسەدی، پسپۆڕ و چاودێری کەشناسی رایگەیاندووە: رۆژانی یەکشەممە 10-4-2022 و دووشەممە کەشوهەوا جێگیر دەبێت، هەندێک پەڵەهەور لە ئاسمان دەبێت.

حوسێن ئەسەدی هەروەها رایگەیاندووە: لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەدا نزمەپاڵەپەستۆیەکی وشک دەبێتە هۆی دروستبوونی بایەکی بەهێز بۆ سێیەمجار لە ماوەی هەفتەیەکدا.

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو نزمە پاڵەپەستۆ وشکە رەنگە ببێتە هۆی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین لە سووریاوە بۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان و دواتریش ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق