
رۆژی 7ی ئهم مانگه، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (3,280,712,000) سێ ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن و حەفت سەد و دوازدە هەزار دینار، بە مەبەستی تەواوکردنى مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر.
ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکى تەواونەکراوە و دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە سەرپەرشتی تەواوكردنی دەکرێت و کەوتۆتە بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان، وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروست کراوە.
ئهمڕۆش دهست به كارهكانی نوێكردنهوهی كرا و دەبێت لە ماوەی 8 مانگدا تەواو بكرێت، رووخساری دەرەوەی مۆنۆمێنتەكە وەكوو خۆی دەمێنێتەوە و لە ناوەوە گۆڕانكاری دەكرێت.




