په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ 

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ڕیاز ساری كه‌هیه‌ ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی: 

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز ریاز ساری كەهیە دەكات

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەڕێز ریاز ساری كەهیە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (زیاد ساری كەهیە)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.

 پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، سەبر و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

مسعود بارزانی
9ـی نیسانی

ھەواڵی زیاتر