وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە چەند بوارێکدا، دامەزراندنی لە ڕێگەی فۆڕمەوە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشکرای دەکات كە پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەلایەتی – توێژەری دەروونی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بکالۆریوس و دبلۆم ) لە تایبەتمەندی چارەسەرکەری سرووشتی و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر و كارگوزاری لە رەگەزی مێ هەیە.
هەروەها وەزارەتەکە پێویستی بە هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لە ڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە ، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بێت.
پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی سێ هەفتە لە 9/4/2022 تاوەکو 30/4/2022.
لەم لینكەوە دەتوانی داواكاری پێشكەش بكەی