حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە کار بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگە و شوێنە ئایینییەکانی ئێزدییەکان دەکات و ئێستاش نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکان لە شێخان دەستیپێکردووە.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زاری پیرێ خۆش ئاڤا له قەزای شێخان به‌رده‌امه و نزیكه‌ی 90%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکانیش دەڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زیاتر بە ئێزدییەکان دەکات.
بڕیاره تا 10 رۆژی دیكه نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واو ببێت، مه‌زاره‌كه به رووی ئێزدییه‌كان ده‌كرێته‌وه و په‌یڕه‌وانی ئایینی ئێزدی سه‌ردانی ده‌كه‌ن و هیوا و مزاری خۆیان ده‌خوازن.
مەسعود مەحموود، ھاووڵاتییه‌كی شێخانه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان قه‌در و به‌هایه‌كی زۆر ده‌داته ئێزدییه‌كان، ئێمه‌ی ئێزدییه‌كانیش پێویسته ئه‌و رێزه‌ی حكوومەتی هه‌رێم له ئێمه‌ی ناوه، ببینین، كه شوێنه‌وار و پهرستاگاكانمان نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه.
ھاشم عەبدال، ئەندازیاری پرۆژە گوتی: مه‌زاری پیرێ خۆش ئاڤا له قەزای شێخان، قوبهكه به‌رزییه‌كه‌ی 12 مه‌تره، پانییه‌كه‌شی 5 مه‌تره، له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی رووحانی بنیاتنراوه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی له ماوه‌ی 10 تا 15 رۆژی دیكه ته‌واو ده‌بێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پلانێكی نوێ داناوه، تا مه‌زار و په‌رستگه ئایینییه‌كانی ئێزدیان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پلانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا، چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ په‌رستگه و شوێنه‌واره پیرۆزه‌كانی ئێزدییه‌كان جێبه‌جێكراوه.
له خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌رستگای لالش و هه‌موو ئه‌و گوند ده‌ڤه‌رانه‌ی ئێزدی ده‌گرێته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام گرنگی به پێكاتهكان ده‌دات.
