لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگەى چیای سەفین.
لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 3 ملیار و 585 ملیۆن و 340 هەزار دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوکردنى ڕێگەى چیاى سەفین.
ئێستا ڕێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لەنزیکترین کاتدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگەوبانى هەولێر پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.